به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سێرگێی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رۆژی دوشەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ کاناڵی تەلەفیزیۆنی روسی"ئێن تی وی" وتی: هاوپەیمانی ژێر رێبەرایەتی ئەمریکا پێبەندی بەڵێنییەکانی خۆی نەبووە لە هەمبەر رێککەوتنی ئاگربڕی سوریا.
سێرگێی لاورۆڤ وتیشی: ئەمریکا دەیهەوێ پێشمەرجی زیاتر لە بابەت رێککەوتنەکەی لەگەڵ روسیا لە سوریا بخاتە روو و زیاتر لە خاڵەکانی رێککەوتنی پێشوو بێ.
بە قسەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەو رێککەوتنانە لە بەر دەستی هەموان دان و بڵاو کراونەتەوە کەواتە دەتوانین بزانین و پشت ڕاستی کەینەوە کە دەبێ چ کارگەلێک بکرێت.
لە میانەی دانوستانەکانی سێرگێی لاورۆف و جان کێری وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریکا سەبارەت بە جێگیرکردنی ئاگربڕ لە سوریا، ئاگربڕێک بۆ ماوەی یەک حەوتە لە سوریا جێبەجێ کرا.
ئەوە لە حاڵێک دایە کە لە کاتی جێبەجێ کرانی ئەو ئاگربڕەوە تیرۆریستان چەندین جار پێشێلیان کردوە.
دوو فڕۆکەی شەڕکەری هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکاش بنکەی سوپای سوریایان بۆمباران کرد کە لەو پەلامارانە دا دەیان سوری کوژران و بریندار بوون.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٢٢
News ID: 781683
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، کردەوەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی کۆشکی سپی بە هۆکاری سەرەکی تەنگرەی سوریا زانی.